
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، لەگەڵ وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، پێشهاتە سیاسییەكانی سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی لەگەڵ وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن كۆبووەوە، و لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا، ئەمە جگە لەوەی كۆمەڵێك فایل و بابەتی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دۆست تاوتوێ كرا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر هەڵوێستی پتەوی عێراق كرایەوە لەسەر پرس و فایلەكانی گۆڕەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها تەئكید لەسەر گرنگی بەهێزكردن و پاڵپشتیكردنی دیپلۆماسیەتی عێراق كرایەوە بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق بكات.