ئەنجومەنی راژە: ئەو نمرانەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندیكردووە بەسەر 55 دامەزراوەدا دابەشدەكرێت

ناوخۆ
  • 19-02-2025, 20:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی تەئكیدیكردەوە: لە پەسەندكردنی دوو میكانیزمی دابەشكردنی نمرەكان كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراون.
    وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنەكە سەعد لامی، بۆ بەرنامەی (رای ئەغلەبیە) لە كەناڵی عێراقییە نیوز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانانی ئەو ژمارەیەی كە ماونەتەوە لە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و خوێندكارە یەكەمەكان، و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا پێنج هەزار نمرەی دیكە لە چوارچێوەی پلانی دامەزراندن دابەش دەكرێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دابەشكردنی نمرەی كار لەڕێگەی دوو شێوازەوە دەبێت، یەكەمیان لەڕێگەی دابەشكردنی حوكمییەوە، دووەمیان لەڕێگەی تیروپشكی ئەلیكترۆنیەوە بۆ دەستەبەركردنی شەفافیەت و دادپەروەری.
    رونیشیكردەوە: نمرەی كار بەسەر 55 وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتدا دابەشدەكرێت، بەپێی پێویستی هەریەكەیان.
    ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی پێنج هەزار و 903 نمرەی كار بۆ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا پەسەند كرد، كە لە چوارچێوەی بودجەی پێشوودا پەسەند كرابوو.