
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی كرد بەدواداچوونی چڕ و كەرتیی لەلایەن وەزارەتەكانەوە بەپێی تایبەتمەندی خۆیان ئەنجامبدەن، بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ بەریتانیا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ بەریتانیا، و پێداچوونەوەی بە ڕێڕەوی كاری یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن كە لەم سەردانەدا ئەنجامدرا، و ڕێگاكانی بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنیان.
بەپێی بەیاننامەكە سودانی، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە: لە گرنگی چالاككردنی سەرجەم كەرتە هاوبەشەكان لەژێر ڕۆشنایی بەیاننامە هاوبەشەكەی لەگەڵ هاوتا بەریتانییەكەی، و فراوانكردنی بازنەی جێبەجێكردن، بەتایبەتی لە بواری هاوكاریی ئابووری و نەوت و پیشەسازی، و هاوكاریكردن لە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵدا، ئەوە جگە لە یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆكانی بەریتانیا، هەروەها ئەو یاداشتانەی كە لە نێوان كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت لە هەردوو وڵات واژۆكراون.
هاوكات سەرۆك وەزیران، رێنمایی وەزارەتەكانی كرد بەدواداچوونێكی ورد و كەرتیی بكەن، بەپێی تایبەتمەندی خۆیان، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنەكانی دەرئەنجامی ئەو ڕێككەوتنانە و هەنگاوە جێبەجێكارییە مەیدانییەكان.