رۆشنبیری پەرلەمان و دەستەی ئەمینداران تاوتوێی هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی راگەیاندن دەكەن

سیاسی
  • 19-02-2025, 17:45
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ دەستەی ئەمینداری تۆڕی راگەیاندن تاوتوێی هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی ساڵی 2015ی كرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لە شاری هەولێر وۆرك شۆپێك بۆ تاوتوێكردنی هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ژمارە 26ی ساڵی 2015 بەڕێوەچوو، كە تێیدا لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی دەستەی ئەمینداری تۆڕەكە سائر غانمی و جێگرەكەی و ئەندامانی ئەنجومەن و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرەكان بەشدار بوون.