راوێژكاری سەرۆك وەزیران: شێوازی پێشووی وەبەرهێنانی خانووبەرە جێدەهێڵین

ئابوری
  • 19-02-2025, 17:10
  • +A -A

    بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی مەزهەر محەمەد ساڵح، تەئكیدی، لە ئاراستەی جێهێشتنی شێوازی پێشووی وەبەرهێنانی خانووبەرە كردەوە.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتی نیشتەجێبوونیدا كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیەندراوە دەجوڵێت، كە تێیدا دابینكردنی یەك ملیۆن یەكە نیشتەجێبوون لە ناوچە شارییە نوێیەكان و لە چوارچێوەی پلاندانانی شارەكانی هەموو ناوچەكانی وڵات و لە شوێنە بەدیلەكاندا، سیاسەتێكە كە لە لایەنەكانیدا هەڵگری حاڵەتێكی هاوتەریببوون و یەكگرتنە لەگەڵ دامەزراندنی ژێرخانی نوێ كە هاوڕێیەتی هەڵسانەوەی شارەكان و نەوەی شارە نوێیەكان دەكەن، بە پێچەوانەی مۆدێلەكانی پێشوو كە لە سەردەمی ناوەندیدا بنیات نراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە مۆدێلی پێشوو لە وەبەرهێنانی خانووبەرەدا بە دوو ئاراستەدا بەجێدەهێڵین: یەكەم: دەوڵەت لە سەرەتادا دوای كڕینی لە وەبەرهێنەر خاوەنی دەبێت، و ژێرخانی تەواوەتی هەیە، و لە ئەستۆی دەگرێت لە دابەشكردنی بەسەر ئەو كەسانەی كە داهاتیان سنووردارە لە شێوەی هەڵگرتن و بە قیستی مانگانە زۆر ئاسوودە تا خاوەندارێتی كۆتایی، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر خاوەن نوێیەكانی موڵكەكە، و دووەمیان: دابینكردنی قەرزی خانووبەرەی ئاسان لە رێگەی بانكی خانوبەرەو سندوقی نیشتەجێبوون، و هەر پارەیەكی دیكەی بەردەست بۆ دابینكردنی دارایی بەشێك لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و خانووبەرەی تاكەكەسی.
    ساڵح وتیشی: هەرچەندە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا سووڕی سەروەت و سامانی خانووبەرە شایەتی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و دواتر چووەتە پاشەكشەی ئابوورییەوە، بەڵام بەپێی سیاسەتی نوێی نیشتەجێبوون كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتدا یەكدەگرێتەوە، پێشبینی دەكەین ئەو خولە بەرەو مامناوەندی دابەزێت بە هاوتاكردنی بەهای دادپەروەرانەی خانووبەرە لەگەڵ نرخە ڕاستەقینەكانیدا، بەتایبەتی كە جوڵەی دابەشكردنی زەوی بۆ خانووبەرەی ئاسۆیی بەهەمان شێوە دەڕوات لەگەڵ سیاسەتەكانی نیشتەجێكردن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەم دیدگایە نوێیە یەكگرتووە لە نێوان خانووبەرەی ڕاست و خانووبەرەی ئاسۆیی كە پشتگیری دەكرێت لەلایەن سەبەتەی كەرەستەی بیناسازی بنەڕەتی لە دەوڵەتەوە، قەرزی نەرم و ژێرخانی نوێ، ڕەوتی نرخی خانووبەرە لە وڵاتدا دەبێت ماوەیەكی درێژخایەنی سەقامگیری لە نێوان بەها ڕاستەقینەكانی خانووبەرە و نرخەكانیاندا بگرێتەبەر، لە بەرژەوەندی خاوەن خێزانەكان كە داهاتیان سنووردارە، و لە دابەزینێكی وردە وردە، لە هەموو پارێزگاكانی وڵاتدا.