
به‌غدا –INA
له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 21ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی راهێنه‌ر رازی شنێشیل یانه‌ی كاره‌با به‌دوو گۆڵی بێ وڵام له یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه.
یانه‌ی كاره‌با له ده‌قه‌ی 45 له رێگای یاریزان محه‌مه‌د سوێعید گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد و یاریزان نیهاد محه‌مه‌د گۆڵی دووه‌می له‌ده‌قه‌ی 59 تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یش یانه‌ی كاره‌با بوو به‌خاوه‌ن 26 خاڵ له ریزبه‌ندی 14 ،هه‌روه‌ها یانه‌ی كه‌رخیش به 25 خاڵ له ریزبه‌ندیی 15 یه‌م مایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو یانه‌ی نه‌فت و نه‌فتی به‌سڕه به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و به‌م یه‌كسانبوونه‌یش یانه‌ی نه‌فت بوو به خاوه‌ن 29 خاڵ له ریزبه‌ندی هه‌شت و یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له ریزبه‌ندی 16 هه‌مه.