کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن ڕێنمایی دەکات کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ببڕێت

ناوخۆ
  • 18-02-2025, 21:15
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرمانی بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەرکرد.

    لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) نێردراوه‌، تێیدا هاتووە " کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بڕیاریدا ڕێوشوێنی سزای بەرامبەر کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بگرێتەبەر، کە پێویستی بە داخستنی دەستبەجێی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەکەی هەیە، بەهۆی نەدانی ئەو قەرزانەی کە قەرزاریەتی لەسەری و بەردەوامی سەرپێچییەکانی کە بەرامبەری تۆمارکراوە، هەروەها داوای لێبکات قەرزەکانی بدات".

    لە درێژەی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ، بەهۆی بەردەوامی پێشێلکارییەکانی و نەدانەوەی قەرزەکانی بە حکومەتی عێراق، وەک سزایەک بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بڕیاردرا دەستبەجێ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەر کۆمپانیاکە ڕابگیرێت".