لە یاری نوخبەی ئاسیادا شورتە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە عەینی بردەوە

وەرزش
  • 17-02-2025, 21:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی شۆرتە لە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتی یانەکانی نوخبەی ئاسیا، کە لەلایەن یاریگای زەورا لە بەغدای پایتەختەوە میوانداری کرابوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە میوانەکەی عەینی ئیماراتی بردەوە.
    گێمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە خولی ٥٠ی یارییەکەدا یاریزان مەواس گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی شورتە تۆمارکرد.
    یاریزانە یەدەگی سەرکەوتووەکە، لوکاسی پیشەگەری بەڕازیلی، لە خولەکی ٩٤ی یارییەکەدا بە گۆڵی دووەم سەرکەوتنی شورتەی بەهێزتر کرد و فیشەکەی ناوبژیوان کۆتایی یارییەکەی ڕاگەیاند.
    ئەم سەرکەوتنە مەعنەویە بۆ شورتە یەکەم سەرکەوتنیەتی لە پێشبڕکێیەکەدا بەسەر پاڵەوانی خولی ڕابردوو کە تیپی عەینی ئیماراتیە.