
بەغدا –INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێداچوونەوەی بە قۆناغەکانی کارکردن و ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژە گەورەکانی ئاوەڕۆ لە بەغدا کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە بەدواداچوونی چوار پڕۆژەی سەرەکی ئاوەڕۆ لە قەزای ئەبو غرێب و قەزای سەبع ئەلبور و وەحدە و نەهروان و پڕۆژەی ئاوەڕۆی ڕەشید، بە ئامادەبوونی پارێزگاری بەغداد و جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار بە پارێزگا و فەرمانگەکانی ئەندازیاری نیشتەجێ و کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پرۆژەکان و تیمی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران".
ههروهها له راگهیندراوهكه هاتووه كه "سودانی لەبارەی قۆناغەکانی کارکردن لە هەر پڕۆژەیەک و ڕێژەی تەواوکردن و ئاستەنگەکانی کە ڕووبەڕووی پرۆسەی جێبەجێکردن دەبنەوە ئاگەدار کرایەوە، و فەرمانی کرد بە خێرایی چارەسەر بکرێت، و کارکردن بەپێی تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکان و کاتە دیاریکراوەکان بێت" .
به گۆێرهی راگهیندراوهكه "لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی پڕۆژەی ئاوەڕۆی سەبع ئەلبور کرا، کە پەیوەندییان بە ئاوی خواردنەوە هەیە و بەڕێزیان فەرمانی کرد بەپەلە پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لەو ناوچەیەدا چارەسەر بکەن و کارەکانیش هاوکات بێت لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆدا".
له راگهیندراوهكه دا ئاماژه بهوهیش كراوه كه سەرۆکی ئەنجومەنی جەختی لەسەر" گرنگی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانە و سەرجەم پڕۆژەکانی ژێرخان کردەوە، بەو پێیەی خزمەتگوزارییەکی ڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتیان پێکدەهێنن، ئەمەش پێویستی بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بە خێرایی تەواو بکرێت"، ههروهها جەختی کردەوە لەسەر "پێویستی پابەندبوون بە ڕێکارەکانی سەلامەتی لە کاتی کارەکانی کونکردندا لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و گەڕەکەکان"، هەروەها "سهرۆك وهزیران فەرمانی بەکارهێنانی بۆری ناوخۆیی کرد کە لەلایەن کارگەکانی کەرتی تایبەتی عێراقەوە دروست دەکرێت و تایبەتمەندی بەرزی هەیە".