مەندەلاوی: یاسای گەڕانەوەی موڵك ومالی خه‌ڵك دادپەروەری لەگەڵ توێژێکی گەورەی عێراقییەکان کردووە

سیاسی
  • 17-02-2025, 13:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، پشتڕاستی کردەوە کە یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە دادپەروەری بەرامبەر توێژێکی زۆری عێراقییەکان کردووە.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا لە نوسینگەی مەندەلاوی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووە، " موحسین مەندەلاوی ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە ژمارەیەک شێخ و کەسایەتییەکانی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە کرد، بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی دانیشتوانی قەزاکە، و گوێگرتن لە پێداویستی و نیگەرانییەکانیان بە مەبەستی تێپەڕاندنیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن شێخ و کەسایەتییە خانەقینەوە ڕێز لە موحسین مەندەلاوی گیرا، وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی ناوبراو لە پەسەندکردنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی دەوڵەت بۆ خاوەنەکانیان، کە لە هەندێک بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوەدا جێگیرکرابوون".
    بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، مەندەلاوی جەختی لەوە کردووەتەوە، "ئەنجوومەنی نوێنەران حەزی دەکرد یاساکە بۆ دادپەروەری بەرامبەر بەشێکی زۆری خەڵکی عێراق دەربکات، هەروەها بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە گەڕاندنەوەی ئەو مافانەی کە ڕژێمی پێشوو لە ئەنجامی بڕیارە ئارەزوومەندانەیەکانی بۆ خاوەن مافەکانیان لێی سەندبووەوە".