دوای ئەوەی بە باشترین گۆڵپارێزی هەڵبژێردرا ، عەلی کازم هەوڵەکانی بۆ سەرکەوتنی زیاتر پشتڕاست دەکاتەوە

وەرزش
  • 17-02-2025, 11:53
  • +A -A

    بەغدا - INA - عەبدولڕەحمان حەمید
    عەلی کازم، گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ، خۆشحاڵییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی خولی عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم شەرەفە هاندەرێکی زیادەی پێدەبەخشێت بۆ بەردەوامبوون لە پەرەپێدان و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز..
    کازم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: ئەم خەڵاتە نوێنەرایەتی پێزانینە بۆ ئەو کار و ماندووبوونەی بەدرێژایی وەرزەکە خستوومەگەڕ، پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ بەردەوامبوون لە گەشەپێدان، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پاڵپشتییان کردم، هەر لە ڕاهێنەری گۆڵپارێز و ستافی تەکنیکییەوە تا دەگاتە هاوڕێ یاریزانەکانم، هەروەها هاندەرانی زاخۆ کە هەمیشە پاڵپشتیمان بوون .
    ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزی ڕابردوو تەحەدایەکی گەورە بوو، بەڵام سەرکەوتوو بووین لە سەلماندنی خۆمان وەک تیپێکی بەهێز، منیش حەزم دەکرد توخمێکی کاریگەر بم لەناو پێکهاتەکەدا، ئەم سەرکەوتنە بە مانای وەستان نییە، بەڵکو وێستگەیەکە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر .