
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی پەرلەمان و مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان، بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیان تاوتوێ كرد.
بەیاننامەیەكی بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی كرد و لە میانی كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ كرا، هەروەها پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی كۆی گشتی تاوتوێ كرا.
سەرۆك كۆماۆ جەختیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە : گرنگی پتەوكردنی هاوكاری نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان و بەدواداچوون لەسەر ڕەشنووسی یاساكانی پێشكەشكراوی سەرۆكایەتی بەمەبەستی تاوتوێكردن و پەسەندكردنیان بەشێویەك كە مافی هەموو هاووڵاتیان مسۆگەر بكات.
لای خۆیەوە مەشهەدانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ هەوڵەكانی بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری سیاسی لە وڵاتدا و پەرۆشی بۆ پاراستنی مافەكانی گەل و جەختیشی كردەوە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدات هەنگاو بنێتە پێشەوە لە تەواوكردنی ئەركەكانیدا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق و گەلەكەی بەدەستبهێنێت.