سەرۆك وەزیران دوای بەشداریكردنی لە 61ەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەڕایەوە بەغدا

سیاسی
  • 15-02-2025, 22:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەڕایەوە بەغدای پایتەخت، دوای بەشداریكردنی لە 61ەمین دانیشتنی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دوای بەشداریكردنی لە 61ەمین خولی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەشداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە 61ەمین خولی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو.
    - پێشوازیكردن لە سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سەرۆكایەتی یەمەن، ڕەشاد عەلیمی.
    - پێشوازیكردن لە فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ناتۆ،ئەدمیڕاڵ ستوارت مونچ.
    - پێشوازیكردن لە جۆناسان پاول، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا.
    - پێشوازیكردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ماددە هۆشبەرەكان و تاوانەكان (UNDOC).
    - پێشوازیكردن لە كۆمیساری گشتی UNRWA، فیلیپ لازارینی.
    - پێشوازیكردن لە كۆمیساری یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەریای ناوەڕاست، دوبراڤكا شویتزە.
    - پێشوازیكردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی (ICG)، كۆمفۆرت ئیرۆ.
    - پێشوازیكردن لە داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، كەریم خان.
    - پێشوازیكردن لە سیناتۆری ئەمریكا لە پارتی دیموكرات، سیناتۆر ئەلیسا سلۆتكین.
    - پێشوازیكردن لە وەفدێك لە كۆمپانیای كلاس كە تایبەتە بە كەرەستەی كشتوكاڵی.
    -پێشوازیكردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ڤێریدۆسی ئەڵمانی، بەڕێز مارك سیفێرت.
    -پێشوازیكردن لە سەرۆكی گروپی ئیندرای ئیسپانی، بەڕێز ئەنجێل ئێسكریبانۆ.
    -پێشوازیكردن لە جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێرباس، بەڕێز ستیفان تۆمی.
    - پێشوازیكردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پلانێت بەڕێز ویل مارشال.