وتەبێژی حكومەت: ستایشی ئەوروپی بۆ سیاسەتی دەرەوەی عێراق

سیاسی
  • 15-02-2025, 21:28
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی فەرمی حكومەت باسم عەوادی پشتڕاستی كردەوە كە وڵاتانی ئەوروپا ستایشی سیاسەتی دەرەوەی عێراقیان كرد، جەختیشی كردەوە كە پێشهاتە هەرێمییەییەكان پێویستیی ئامادەبوونی عێراقیان لە كۆنفرانسی میونشن دروستكردووە.
    عەوادی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقییە نیوز  و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەڵمانیا نوێنەرایەتی پایەی ئابووری دەكات لە یەكێتی ئەوروپا دوای دەرچوونی بەریتانیا، جەختیشی كردەوە كە ئەڵمانیا جگە لە مەشق و ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق نزیكەی 3.5 ملیار دۆلاری بۆ عێراق دابینكردووە.
    هەروەها ووتیشی :  ئەڵمانیا بەشداری لە ڕووخاندنی ڕژێمی پێشوودا كرد، هەروەها لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی چەتەكانی داعش كرد و ڕوونیشیكردەوە سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە ساڵی ڕابردوودا بۆ ئەڵمانیا شاهیدی واژۆكردنی چەندین ڕێككەوتنی بوو، ئاماژەی بەوەشكرد دەزگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا هەلی كاری بۆ 37 هەزار عێراقی ڕەخساند كە زۆرینەیان ژنن.
    عەوادی ڕایگەیاندووە : دوو لەسەر سێی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراق لەژێر چاودێری كۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانیدایە لەڕووی مۆدێرنكردن و پەرەپێدان و چاككردنەوە.
    لەكۆتایش ووتی : هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئەمنی و هەواڵگری لە نێوان عێراق و ئەڵمانیادا هەیە و ئاماژەی بەوەشكرد حكومەتی عێراق لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بەرهەمدارە لە نێوان ستایشكردنی سیاسەتی دەرەوەی عێراق جگە لە گەشەسەندن و سەقامگیرییەكەی.