
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیركردنی بازرگانانی چەك و دەستبەسەرداگرتنی پاشماوەی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی لە ژمارەیەك پارێزگا ڕاگەیاند.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: لە درێژەی هەوڵەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ دامەزراندنی ئاسایش، و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ قەتیسكردنی چەك لە دەوڵەت، مەفرەزەكانمان لە ژمارەیەك لە پارێزگاكان توانیان دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و كەرەستە و پاشماوەی جەنگدا بگرن.
ئاماژە بەوەشكراوە : دەزگای ئەمنی لە بەغدا دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری توانی دەستی بەسەر خانوویەكی نیشتەجێبووندا بگرێت كە بۆ هەڵگرتن و بازرگانیكردن بە چەك بەكارهاتووە، لەوێشدا یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیركراوە.
لەكاتی لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانی بەوەدانا كە چەكی دیكە لە یەكێك لە باڵەخانەكانی دراوسێدا هەڵگیراون و دەستبەجێ هەڵیانكوتایە سەر ئەو باڵەخانەیەی كە پێشتر باسكرابوو، هەروەها بڕە پارەیەكیش بە بڕی (41,750,000) چل و یەك ملیۆن حەوت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی و چەكی سوك و (4) نارنجۆكی دەستی لێ گیراوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : لە شاری كەركوك، دوای ئەوەی زانیاریمان لە هاوڵاتییەكەوە دەستكەوت لەسەر بوونی كۆمەڵێك كەرەستەی سەر بە توخمە تیرۆریستییەكانی داعش، دەستبەجێ مەفرەزەكانمان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، بەرەو شوێنی كۆمەڵەكە ڕۆیشتن و (3) گوللە هاوەن و دوو مووشەك، و كەرەستەی جۆراوجۆریان دۆزیەوە،هەروەها مەفرەزەكانی ئاژانسەكە لە ئەنبار توانیان دەست بەسەر پاشماوەی ئەندامانی ئەو قەوارە تیرۆریستییە بگرن كە پێكهاتبوون لە 20 (جلیكان) كە مادەی تەقینەوە و 10 راستەی تەقینەوەیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەهەمان پارێزگا، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، بازرگانێكی چەك دەستگیركرا، ژمارەیەك چەكی جۆراوجۆر و پارچەی یەدەگ و كۆگای كەلوپەل و نارنجۆكی دەستی لەگەڵدا دۆزرایەوە كە بەنیازی بازرگانیكردنە.
ئاماژە بەوە كراوە : دەزگای ئەمنی لە دیالە توانیویەتی، لە ڕێگەی گەڕان بەدوای یەكێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكان، بەرمیلێكی ئاسنی بدۆزێتەوە كە لەسەر شانی یەكێك لە گۆڕەكان نێژراوە كە (ئامێری تەقینەوە، كۆگای كەرەستە، مووشەك، بۆمبی هاوەنی جۆراوجۆر، و ژمارەیەك لانچەری جۆراوجۆر)ی تێدابووە.
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: تۆمەتبار و كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەپێی یاسا.