سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بەهێزكردنی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی چیک دەکاتەوە

سیاسی
  • 13-02-2025, 22:50
  • +A -A

    بەغدا -INA

    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، جەخت لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بەهێزكردنی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی چیک كردەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوو دیداری جیادا لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای (ئایرۆ ڤۆدۆچۆدی) کە تایبەتە بە دروستکردنی فڕۆکە، و نوێنەری کۆمپانیای (یونیس) کە تایبەتە بە پیشەسازییەکانی نەوت و گاز و پترۆکیمیایی کۆبوووە، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ کۆماری چیک".

    هەروەها لە راگەیندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە "لە میانی هەردوو کۆبوونەوەکەدا، کۆمپانیاکان لایەنەکانی هاریکاریان لەگەڵ عێراق تاوتوێ کرد، و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی هاوبەشی یەکگرتوو لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە تایبەتمەندەکان، کە بەشدار دەبێت لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازی ناوخۆیی لە بواری چاککردنەوەی فڕۆکەکان، هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و پترۆکیمیایی".


    لە راگەیندراوەكەدا سەرۆك وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە "پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا چیکییەکان بەهۆی شارەزاییان، و ئەوەی دەتوانن پێشکەشی عێراقی بکەن لە بوارەکانی کارکردنیاندا "هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە" حکومەت ژینگەیەکی گونجاوی وەبەرهێنان دابین دەکات و ئاسانکاری و پێداویستی پێویست بۆ خۆماڵیکردنی پیشەسازی جۆراوجۆر لەو وڵاتەدا دابین دەکات".