وەزیری دەرەوە لە پاریسەوە جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاسایشی ناوچەکە دەکاتەوە

سیاسی
  • 13-02-2025, 22:43
  • +A -A

    بەغدا - INA

    فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پاریس بۆ سوریا، جەختی لە گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.

    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) نێردراوە، تێیدا هاتووە، "فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پاریس بۆ سووریا کرد، و لە میانی وتارەکەیدا جەختی لەسەر پشتیوانی تەواوی عێراق بۆ گەلی سوریا کردووەتەوە، جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە هەروەها دڵنیابوون لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەڕێگەی هاندانی گفتوگۆی نیشتمانی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا، لە هەمان کاتدا سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سیاسی عێراق وەر بگرن".

    لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا "ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و مرۆیی بۆ حکومەت و گەلی سوریا" دووپاتکردەوە.

    کۆنفرانسەکە لەسەر بنەمای سێ ئامانجی سەرەکی بوو: هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە قۆناغێکی گواستنەوەی سیاسی ئاشتیانە کە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکانی گەلی سوریا مسۆگەر بکات و سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکە بپارێزێت.