
بەغدا -INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەخت لەسەر خواستی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاریی بنیاتنەر لەگەڵ پراگ كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە کۆماری چیک کۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەکەیدا بۆ پراگ".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە سودانی گوێی لە ئامادەبووان گرت، بەتایبەتی کەسانی لێهاتوو کە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان، و سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر" شانازی و پێزانینی حکومەت بۆ سەرجەم عێراقییەکان لە دەروەی وڵات کردەوە، و پەرۆشی خۆی بۆ بینینی ڕەوەندی دەربڕی عێراقی لەهەر وڵاتێک کە سەردانی بکات و گوێگرتن لەپێشنیار و پێشنیازەکانیان کە هەموویان خزمەت بەعیراق دەکەن".
هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران "وردەکارییەکانی سەردانەکەی و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی چیک و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری چیک و سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو".
هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خواستی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاریکاریی بنیاتنەر لەگەڵ پراگ دەربڕی، کە بە واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە ژمارەیەک بواردا گەیشتە لوتکە"، سودانی جەختیشی لە" دامەزراندنی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان کەرتی تایبەتی عێراق و چیکدا و ئاماژەی بە دەرفەتی ئومێدبەخش کرد لە بوارە جیاجیاکان، بەتایبەتی کەرتی پیشەسازی و کەرتەکانی تر کە واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنیان بەخۆوە بینی".