
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ڕایگەیاند: بەرنامەی حكومەت گرنگییەكی تایبەتی بە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكان داوە.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی، بە ئامادەبوونی شاندی وەزاری یاوەری و جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەندروستی كەربەلا ماجید مەیالی، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حەسەن موجتەبا (سەلامی خوای لەسەر بێت) لە كەربەلای پیرۆز ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیر لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان كە پێشكەش بە نەخۆشەكان كراوە ئاگاداركرایەوە لە چوارچێوەی بەرنامەی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە مۆدێرنەكان، جگە لە بەڕێوەبردنی ستافی پزیشكی و تەندروستی نیشتمانیمانی.
وەزیر داوای لە ئیدارەی نەخۆشخانەكان كرد وەبەرهێنان لە تەكنەلۆژیای سەردەمیانە بكەن بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشەكان لەژێر بەڕێوەبردنی سەردەم و ئامادەبوونی كارمەندانی شارەزا، ئاماژەی بەوەشكرد: كە بەرنامەی حكومەت گرنگییەكی تایبەتی بە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكان داوە لەڕووی پەرەپێدانی نەخۆشخانەكان و كردنەوەی سەنتەری تایبەتمەند و بەرزكردنەوەی دابینكردنی دەرمان بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشكی و چارەسەری بۆ نەخۆشەكان.