
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، لە میانی دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی محەمەد بن زاید ئال نەهیان، تەئكیدیكردەوە: لە هەڵوێستی پتەوی عێراق سەبارەت بە پرسی فەلەستین، و وتیشی: عێراق هەرچەشنە دەستوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری سوریا ڕەتدەكاتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید لە كۆشكی ئەلشاتی لە ئەبوزەبی لەگەڵ سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی محەمەد بن زاید ئال نەهیان كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار هەڵوێستی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و حكومەت و گەلەكەی بەرز نرخاند، لە پاڵپشتیكردنی عێراق و گەلەكەی لە دوای گۆڕانكارییەوە.
بەیاننامەكە رونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاریی هاوبەش لەو بوارانەی كە بەرژەوەندی هاوبەش لە هەردوو وڵاتی برادا بەدەستدەهێنن، تاوتوێ كران، ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوولا باسیان لە پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە و ئەو ئاڵنگارییانە كرد كە ڕووبەڕووی ناوچەكە بوونەتەوە،و جەختیشیكردەوە: لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی هەماهەنگی هاوبەش و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و هەماهەنگی هەڵوێستەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆمار لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە: لە هەڵوێستی عێراقی لەسەر دۆزی فەلەستین و هەڵوێستی لەگەڵ مافی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، و ئاماژەی بەوەشكرد: كە كێشەی فەلەستین مەسەلەیەكی مرۆییە پێش ئەوەی ئیسلامی بێت یان عەرەبی.
سەرۆك كۆمار راشیگەیاند: مافی چارەی خۆنووسینی گەلی سوریای برا لە ڕێگەی حكومەتێكی گشتگیر بۆ هەموو پێكهاتەكان ڕەنگدانەوەی خواستەكانی گەلی سوریایە و وتیشی: عێراق هەر دەستێوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری سوریا ڕەتدەكاتەوە.