سەرۆك وەزیران و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان تاوتوێی پەرەپێدانی هاوكاری بۆ روبەروبوونەوەی ئاڵنگارییەكان دەكەن

سیاسی
  • 12-02-2025, 19:21
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق محەمەد حەسان، پەرەپێدانی هاوكارییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكانی تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق محەمەد حەسان، و لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی پەرەپێدانی هاوكاری نێوان عێراق و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكان كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی ناوچەكە و جەختكردنەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سڕینەوەی كاریگەرییەكانی شەڕ و یارمەتیدانی گەلانی فەلەستینی و لوبنان، هەروەها پێویستی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ یارمەتیدانی سوریا بۆ ڕێكخستنی پرۆسەیەكی سیاسی هەمەلایەنە كە بەشداریی هەموو پێكهاتەكان مسۆگەر بكات و یەكێتی خاكەكەی بپارێزێت.