
به‌غدا - INA
فواد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاوكاری ئه‌فریقا و مه‌غریبییه‌كانی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ناسر بۆریتا، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان بۆ لێخۆشبوونی هاوبه‌ش له ڤیزه‌ی چوونه ژووره‌وه بۆ خاوه‌ن پاسپۆرتی دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) گه‌یشتووه: فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه، و ناسر بۆریتا، وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاریكاری ئه‌فریقا و مه‌غریبییه‌كانی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكرد بۆ لێخۆشبوونی هاوبه‌ش له ڤیزه‌ی هاتنه ژووره‌وه بۆ خاوه‌ن پاسپۆرتی دیپلۆماسی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، له باره‌گای سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه : له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا فوئاد حسێن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌رفه‌تی گه‌وره هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شانشینی مه‌غریب، جه‌ختیكرده‌وه گرنگی ده‌ستپێكردنی گه‌شته ڕاسته‌وخۆكانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ئاسانكاری جووڵه و به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌كان. هاوكات ستایشی هه‌نگاوی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی مه‌غریب له به‌غدا كرد، به پێشكه‌وتنێكی گرنگ له ڕێبازی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كاندا.
حوسێن ئاماژه‌ی به به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه : قوڵایی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان عێراق و مه‌غریب، ڕوونیكرده‌وه كه عێراق یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی دانیان به شانشینی مه‌غریبدا نا له‌كاتی دامه‌زراندنیدا و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌غریب به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و پڕی له‌خۆگرتبوو، كه بریتی بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌كان له بواره جیاجیاكاندا، ئاماژه‌ی به پاڵپشتیكردنی عێراق بۆ یه‌كڕیزیی زه‌وییه مه‌غریبییه‌كان و سیاسه‌ته پرسه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ه: كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سیاسی، ئابووری و بازرگانی، كه تێیدا پێداچوونه‌وه به بارودۆخه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرا، دیارترینیان پرسی فه‌له‌ستین و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه بوو.
حوسێن به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر جددیه‌تی پێشنیاره‌كانی په‌یوه‌ست به ئاواره‌بوونی فه‌له‌ستینییه‌كان له غه‌ززه كردووه‌ته‌وه، جه‌ختیشی له گرنگی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌غریب له كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه كراوه كه وه‌زیر ناسر بۆریتا لای خۆیه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی فوئاد حسێن له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزانه‌دایه كه هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كان، كه ئه‌مه‌ش گوزارشت له قووڵایی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و مه‌غریب ده‌كات و به به‌هێزكردنی هاوكاری هاوبه‌شی ئابووری و وه‌به‌رهێنان.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه : بۆریتا پیرۆزبایی له عێراق كرد بۆ ئه‌و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه عێراق وڵاتێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره له پرسه عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌روه‌ها لوتكه‌ی داهاتووی عه‌ره‌بی لوتكه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی.