
هه‌ولێر - INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/8 ، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێزگرتن له مافی گشت پێكهاته‌كان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق كرده‌وه.