
بەغدا - INA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق و وەزارەتی دادی فەرەنسا ڕۆژی پێنجشەممە تاوتوێی هاوکاری دوولایەنەیان کرد لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی ماددە هۆشبەرەکان، هاوکات ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لە ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری تاوانە ڕێکخراوەکاندا دووپاتکردەوە.
بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی دادی فەرەنسا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: سیمپۆزیۆمێک لە بەغدا لە ٤ و ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ڕێکخرا، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەغدا، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سیمپۆزیۆمە لە چوارچێوەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی فەرەنسا و عێراق لە ٢٧ی ١ی ٢٠٢٣ ڕێکخرابوو، کە چەندین بابەتی تێدا تەرخانکرا بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری دوولایەنە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان و تاوانە ئابووری و داراییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە : بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، شانبەشانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە ئێستادا یەکێکە لە هەرەشە گرنگەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەشکردووە، توانای تۆڕە تاوانکارییەکان بۆ گونجاندن و هەمەچەشنی شێوازی کارکردنیان لە بوارە تاوانکارییەکاندا، جگە لەو قازانجەی کە بەدەستیدەهێنن، وایکردووە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپە تاوانکارییانە ببێتە پرسێکی سەرەکی پەیوەست بە سەروەری، ئاسایش، ئابووری، ژینگە، تەندروستی، دادپەروەری و گەشەپێدان.
لە بەیاننامەکەدا ڕوونیکردەوە : دەسەڵاتدارانی فەرەنسا و عێراق مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم سەرچاوەی نیگەرانییە گەورەکەیان کردۆتە ستراتیجی، ئاماژەیان بەوەکردووە لەگەڵ ئەم هەڕەشەیە، ئەوە لە پێشینەی کارە، ڕێکخستنی هاوبەشی ئەم سیمپۆزیۆمە، کە نوێنەری باڵای گرنگترین دامەزراوە دادوەرییەکانی فەرەنسا و عێراق کۆدەکاتەوە (بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تاوانەکان و لێبوردن، فەرمانگەی داواکاری گشتی لە پاریس، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دارایی نیشتمانی، بەشێوەیەک دادوەرەکانی دادگای دادوەری لە پاریس.
بەڕێوبەرایەتی وەرگرتنەوەی سەروەت و سامانی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی پۆلیسی دادوەری لە فەرەنسا، دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی بەغدا و فەرمانگەی داواکاری گشتی عێراق (دەرفەتێکی نوێکراوی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری تەکنیکی و دادوەری نێوان فەرەنسا و عێراق ڕەخساند).
جەختیشی لەوە کردەوە کە بە پێشخستنی ئاڵوگۆڕکردن لەسەر مۆدێلە جیاوازەکانی ڕێکخستنی دادوەری لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و هەروەها لەسەر دیاردە تاوانکارییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وڵاتان، ئەم ڕووداوە ڕێگەی بە بەردەوامبوونی گفتوگۆی بنیاتنەر دا بە ئامانجی پێشخستنی چارەسەری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایەی کە لە ئێستادا بەسەرماندا سەپێنراوە، کە تاوانی ڕێکخراوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و وەزارەتی دادی فەرەنسا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەردەوام بوون لە ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری تاوانی ڕێکخراو و تاوانی دارایی لە چوارچێوەی گروپی کاری تاوانکاری دوو قۆڵی کە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە عێراق دەستیپێکرد، و ئەگەری هەیە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا سیمینارێکی نوێی ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە پاریس سازبکرێت.