ڕاوێژكاری حكومەت: قەبارەی وەبەرهێنانەكان لە عێراق دەگاتە نزیكەی 60 ملیار دۆلار

ئابوری
  • 6-02-2025, 22:47
  • +A -A

    بەغدا  -  INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد ساحیب دەراجی ڕاوێژكاری تەكنیكی سەرۆك وەزیران ، پشتڕاستی كردەوە كە قەبارەی وەبەرهێنانەكان لە عێراق نزیكەی 60 ملیار دۆلارە، هاوكات كەمبوونەوەی قەرزی دەرەكی ئاشكرا دەكات بۆ 9.8 ملیار دۆلار.

    دەراجی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەرهەمی گشتیی ناوخۆی عێراق 260 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەمەش وایكردووە ڕێژەی قەرزی دەرەكی بەراورد بە بەرهەمی ناوخۆ لە ئاستێكی زۆر نزمدا بێت، ئەمەش دەرگا بەڕووی قۆناغێكی نوێی دارایی دەرەكیدا دەكاتەوە، بەڵام بە مەرجی لێكۆڵینەوە، ئاماژەی بەوەدا كە قەرزی گشتی دەرەكی عێراق لە 209 دۆلارەوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بۆ 9.8 ملیار دۆلار.

    جەختی لەوە كردەوە كە گرنگیی ئەوەی كە بودجە ئاراستەی پڕۆژە بەرهەمدارەكان بكرێت كە توانای دانەوەی قەرزەكانیان هەبێت لەسەر خۆیان، نەك گرنگی بە پڕۆژەی بەكاربەر یان پڕۆژەی خراپ لەبەرچاو بگیرێت.

    سەبارەت بە وەبەرهێنانەكانی ئێستا، دەراجی ئاماژەی بەوەدا كە قەبارەی وەبەرهێنانە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی عێراق نزیكەی 60 ملیار دۆلارە، كە زۆربەیان لە كەرتی خانووبەرە و نیشتەجێبوون، ئەمەش كارێكی باشە، جەختیكردەوە پێویستی بەهێزكردنی ڕۆڵی وەبەرهێنەری عێراقی و پاڵپشتیكردنی بۆ هەمەچەشنكردنی وەبەرهێنانەكان.

    ئاماژەی بەوەشكرد : بارستەیەكی نەختینەیی زۆر لەگەڵ هاوڵاتیان لە دەرەوەی سیستەمی بانكیدا هەیە، ئەمەش وادەكات لەڕووی ئابوورییەوە بێسوود بێت ئەگەر لە ماڵەكاندا هەڵگیرابێت، داوای گواستنەوەی ئەم پارەیە بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كە بەشدارن لە گۆڕینی بۆ سەروەت و سامانێك كە پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی و بەرزكردنەوەی گەشەسەندنی بەردەوام دەكات.