
بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دارایی تەیف سامی دووپاتیكردەوە پشتگیریكردنی بانكی ڕەشید لەڕێگەی بەرزكردنەوەی چاودێری و بەدواداچوون و باشتركردنی ئەدای كاركردن.
لە بەیاننامەێكی وەزارەتی دارایی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە - تێیدا هاتووە : دەستەی بەڕێوەبەری بانكی ڕەشید دانیشتنێكی نائاسایی بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی تەیف سامی لە بارەگای وەزارەتی دارایی ئەنجامدا بە ئامانجی تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی پەرەپێدانی كاری بانكی و ئاسانكردنی ڕێكارەكان بەگوێرەی پلانەكانی بانكەكە".
لە میانی دانیشتنەكەدا، وەزیر دووپاتی كردەوە كە پشتیوانی تەواوی بۆ بانكەكە لە جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی ئەنجومەنی وەزیران و بەرزكردنەوەی چاودێری و بەدواداچوون، بە ئامانجی باشتركردنی ئەدای بانكی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێشكەوتوو بۆ هاووڵاتیان بە پێی ستانداردە تەكنیكییە مۆدێرنەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی دانیشتنەكەدا باس لە بابەتەكانی بەرنامەی كار كرا و پێداچوونەوە بە بڕگەكانیاندا كرا، جگە لە دەركردنی ڕێنمایی لەسەر میكانیزمی بڕیاردان لەناو ئەنجومەن بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەكان و بەرزكردنەوەی خزمەتگوزارییە بانكییەكان بە شێوەیەك كە خزمەت بە هاووڵاتیان بكات.