وەزیری دارایی جەخت لە گرنگی هاوبەشی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی دەكاتەوە لە دابینكردنی دارایی بەرنامەكانی گەشەپێدانی بەردەوام

ئابوری
  • 6-02-2025, 18:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی جەختیكردەوە: لە گرنگی هاوبەشی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی لە بەرنامەكانی دارایی بە ئامانجی گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.
    وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری دارایی تایف سامی محەمەد، پێشوازی لە نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە عێراق ئیمانوێل سالیناس كرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هەرێمی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی فادیە سەعادە، و شاندی یاوەری؛ بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری نێوان هەردوولا لە پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و جێبەجێكردنی چاكسازییە ئابوورییەكان.
    وەزیری دارایی جەختیكردەوە: لە گرنگی هاوبەشی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی لە بەرنامەكانی دارایی بە ئامانجی گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەها پابەندبوونی حكومەتی عێراق بە جێبەجێكردنی چاكسازییە دارایی و ئابوورییەكان بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری ئابووریی نیشتمانی، و هەروەها ئاماژەی بەوەكرد: ئەم چاكسازییانە ئامانجیان بەرزكردنەوەی گەشەی بەردەوام و باشتركردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە دامەزراوەكانی حكومەتدایە.
    لای خۆیەوە نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی، ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی كرد بۆ باشتركردنی ژینگەی ئابووری و بەرزكردنەوەی شەفافیەت و كارایی،و جەختیكردەوە: كە ئامادەیی بانكەكە بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتیی زیاتری تەكنیكی و دارایی بەگوێرەی ئەولەویەتەكانی پەرەپێدانی عێراق.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەكان و بەرزكردنەوەی سەقامگیری ئابووری لە وڵاتدا.