وەزارەتی دەروە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات بە توندی بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ راگواستنی فەڵەستینیەكان بوەستنەوە

سیاسی
  • 6-02-2025, 18:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە، ئیدانەی توندی خۆی بۆ هەر داواكارییەك یان هەوڵێك بە ئامانجی راگواستنی گەلی فەلەستین دەربڕی، و هاوكات داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و بە توندی دژی ئەم ڕەوتە بوەستێتەوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی توندی خۆی بۆ هەر داواكارییەك یان هەوڵێك دەردەبڕێت كە ئامانج لێی راگواستنی گەلی فەلەستین بێت لەسەر خاكەكەیان، بەتایبەتی لە كەرتی غەززە، كە بەدەست بەڵای بەردەوامی دەستدرێژی و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤەوە دەناڵێنێت.
    بەیاننامەكە جەختیشیكردەوە: كە ئەم جۆرە داواكارییە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافە نەگۆڕەكانی گەلی فەلەستینە لە خاك و نیشتیمانەكەیاندا.
    رونیشیكردەوە: عێراق بە هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی خۆیەوە، هەر پلانێك ڕەتدەكاتەوە كە ئامانجی چۆڵكردنی كەرتی غەززە بێت لە دانیشتوانی ڕەسەنی خۆی، جا چ لە ڕێگەی راگواستنی زۆرەملێ یان لە هەر ڕێگەیەكی دیكەوە بێت، و تەئكیدیشیكردەوە: ئەم بانگەوازانە مەترسییەكی گەورە بۆ سەقامگیری ناوچەكە دروست دەكەن و ململانێكان زیاتر دەكەن.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە وەزارەتی دەرەوە دووپاتیكردەوە: كە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، و بە توندی دژی هەر هەوڵێك بۆ ئاوارەبوونی فەلەستینییەكان بوەستێت، و كاربكات بۆ پاراستنی مافە ڕەواكانیان بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و كەرامەت لەسەر خاكەكەیان بژین.