
بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیكردەوە: لە گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندی و دیالۆگەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە جێگری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی محەمەد جەواد زەریف و شاندی یاوەری كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوبەشی لە بوارە جیاجیاكاندا كرا ، ئەوە جگە لە تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و گرنگی هەماهەنگی هەڵوێست و هەنگاوەكان بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی.
هەر لە میانەی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی بەرزكردنەوەی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاری و پێشهاتانەی ناوچەكە شاهیدییەتی، لەگەڵ پتەوكردنی پەیوەندی و گفتوگۆی هاوبەش لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی. بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی بەردەوام بۆ ئەو پرس و قەیرانانەی كە ناوچەكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، و دەستەبەركردنی مافی گەلان.
لای خۆیەوە زەریف سڵاوی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێرانی گەیاندە سودانی و هەروەك جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری لە بەرامبەر پێشهات و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەكان كردەوە.