مەشهەدانی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان ئاڕاستە دەكات بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە خۆراكی زیندانییەكان

سیاسی
  • 6-02-2025, 17:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی،  لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی ئاڕاستە كرد لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی خۆراكی زیندانییەكان پێكبهێنن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەشهەدانی لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا كە لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان زیاد جەنابی، ڕێنمایییەكی دەركرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕوونكردنەوەیەكی ئاسایی كرا لەسەر ئەوەی لەناو دامەزراوەكانی چاكسازیی وەزارەتی داد دەگوزەرێت و ئەو سكاڵایانەی كە گەیشتوونەتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە بارودۆخی ژیانی زیندانییەكان.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران جەختیكردەوە: كە پێویستە لیژنەكانی پەرلەمان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە بەدواداچوون بۆ ئۆرگانەكانی جێبەجێكردن و گوێگرتن لە گلەیی و تێبینییەكانی هاووڵاتیان، و هەروەك تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوون بۆ ئەوەی لەبارەی زیندانەكانەوە باس دەكرێت.