
بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەكانی نێوان عێراق و مەغریب كردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری فوئاد حسێن، لەگەڵ وەزیری ئابووری و دارایی لە شانشینی مەغریب نادیە فەتاح، لە ڕیباتی پایتەخت كۆبووەوە، بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری و هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات.
لە میانەی دیدارەكەدا وەزیری دەرەوە جەختیكردەوە: لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەكانی نێوان عێراق و مەغریب و، هەروەها ئاماژەی كرد: بە پێویستی پەرەپێدانی ستراتیژێكی یەكگرتوو و تۆكمە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. هەروەها تەئكیدیكردەوە: لە بوونی دەرفەتی بەرفراوان بۆ هاریكاری نێوان هەردوو وڵات. هەروەها پێداچوونەوەی بە پلانی ئابووریی داهاتووی عێراق بە تایبەت لە كەرتی وەبەرهێنانی غازدا كرد، كە پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2028-2029 خۆژێنی لەم بوارەدا بەدیبهێنرێت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: وەزیری دەرەوە باسی لە پلانەكانی عێراق لە بوارەكانی بانكی و دارایی و پیشەسازی و گەشتوگوزار كرد، و هەروەها ستایشی ئەزموونی مەغریبی لە بواری وزەی نوێبووەوەدا كرد، لە هەمانكاتدا جەختیكردەوە: لە گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش لەم كەرتەدا بەهۆی كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر ئابووری عێراق.
هەروەك باسی لە گرنگی دانانی وادەیەك كرد بۆ بانگهێشتكردنی لیژنەی هاوبەشی عێراقی - مەغریبی، و ڕێكخستنی كۆڕبەندێك بۆ بازرگانان لە بەغدا بۆ بەرزكردنەوەی هاوبەشی نێوان كەرتە تایبەتەكان لە هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە وەزیری ئابووری و دارایی مەغریب، پیرۆزبایی لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە كرد بەبۆنەی ئەو ستراتیژییە نیشتمانییەی عێراق پەسەندی كردوە و ستایشی پلانی كارە گشتگیرەكەی كرد كە جێبەجێ دەكرێت، هەروەها پێداچوونەوەی بە بوارەكانی هاریكاری و كەرتە ئابوورییەكان كرد كە دەتوانرێت لە داهاتوودا پەرەی پێبدرێت، و جەختیشیكردەوە: لە گرنگی دانانی میكانیزمی كاریگەر بۆ بەرزكردنەوەی هاریكاری ئابووری و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن بانگهێشتی وەزیری ئابووری و دارایی مەغریبی كرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و مەغریب.