
بابل - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ،ژەنەراڵ "لوکاس شرورز" فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق،جەختی کردەوە کە ئەرکیان لە عێراق سەربازی نییە بەڵکو ڕاوێژکارییە، هەروەك ڕوونیکردەوە کە لەسەر داوای حکومەت هاتوونەتە عێراق بۆ یارمەتیدان لەڕووی ڕاهێنانەوە.
"شرورز" لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: ئەرکی ناتۆ لە عێراق سەربازی نییە بەڵکو ڕاوێژکارییە،و لەسەر داوای حکومەتی عێراقەوە هاتووین بۆ یارمەتیدان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری ئەمنی و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا کە نێڕدەکەیان ڕاوێژی ورد دەدات بە هێزەکانی عێراق.
ووتیشی : سەردانەکەمان بۆ بابل بۆ ناسینی کەلتوور و مێژووی عێراقە،و پێویستە لە مێژووی عێراق و چۆنیەتی بوونی تێبگەین، هەموو کەسێک هان دەدەم سەردانی بابل بکەن چونکە شارێکی مەزنە و خاوەن مێژوویەکی دێرینە.
ڕاشیگەیاند : کە سەرسامە بە چۆنیەتی پاراستنی عێراقییەکان بۆ میراتەکەیان و چۆن شارەکە بە شێوەیەکی دروست ئاوەدان دەکەنەوە.