
بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،هێزەکانی سنوور، ڕایانگەیاند : کە (28) کەسیان لە ڕەگەزی ئاسیایی دەستگیرکردوە کە هەوڵی تێپەڕاندنی سنووریان بە شێوەیەکی نایاسایی داوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
لە ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویانە، تیایدا هاتووە : فەوجی یەك لە لیوای سێی سنوور توانیویانە (28 ) کەس لە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئاسیایی دەستگیر بکەن، کە هەوڵی تێپەڕاندنی سنووریان بە شێوەیەکی نایاسایی داوە لە سنووری کارگێڕی پارێزگای سلێمانی.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: کۆنووسی دەستگیرکردنەکە ڕێکخراوە و ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەریان گیراوەتەبەر.