
بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی سەربازیی فەرەنسا، بەرزترین مەدالیای ڕێزلێنانی فەرەنسی بە لیوا قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەخشی، وەک پێزانین بۆ هەوڵە بەرێزەکانی لە بەدواداچوون دهستگیركردنی سەرکردە و ئهندامانی دیکەی داعشی تیرۆریستی کە ماونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووە "فەرماندەیی سەربازی فەرەنسا فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا، میشێل دێلبێت، بە هەڵگرتنی بەرزترین مەدالیای شەرەفی فەرەنسا کە فەرەنسا بە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس محەممەداوی بەخشیوە، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵە بەرزەکانی لە بەدواداچوونی ئەو سەرکردە و تیرۆریستیانهی داعش كه، پلانی دروست و هەماهەنگی تەواو بۆ بەکارهێنانی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، جگە لە پەرۆشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕاوێژکارانی فەرەنسی بەگوێرەی چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەکانی عێراق، بەتایبەتی لە بوارەکانی مەشق و ڕاهێنان و پێدانی ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە تەکنیکییەکان و شێوازەکانی چاودێریکردن و هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەکانی داعشی تیرۆریستی".
لای خۆیەوە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئەم شەرەفەی بە "شەرەفێک بۆ هەموو ئەفسەر و كارمهندانی هێزە ئەمنییەکان کە لە کەرتەکانی ئۆپەراسیۆنەکاندا جێگیرکراون، بەبێ گوێدانە پلە و نازناو یان ناونیشانیان" وەسفکرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە "شەهیدان و پاڵەوانە بریندارەکان و خێزانە بەڕێزەکانیان ئەوانەن کە شانازیی سەرکەوتنی دەنگدانەوەیان بەسەر تیرۆردا هەیە".