وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای زیقار

ئەمنی
  • 6-02-2025, 10:48
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای زیقار بۆ پێداچوونەوە بە کارەکانی جومگە و پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

    لە ڕاگەیەندراوێکی کورتی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) )  نێردراوی تێیدا هاتووە "عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگاری زیقار به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی کارەکانی جومگە و پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆ".

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "مورته‌زا ئیبراهیمی پارێزگاری زیقار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە پێشوازی لە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ كرد".