ئەنجومەنی وەزاری جەخت لە گرنگی هەماهەنگی بواری پیشەسازی تەكنیكی و بەرگری و ئەلیكترۆنی دەكات

ئەمنی
  • 5-02-2025, 21:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی جەختی لە گرنگی هەماهەنگی لە بواری پیشەسازی تەكنیكی و بەرگری و ئەلیكترۆنی كردەوە.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان سەباح نوعمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی خولیی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی كرد،و تیایدا بارودۆخی ئەمنی گشتیی وڵات تاوتوێ كرا، هەروەها كۆمەڵێك تەوەر لە بەرنامەی كاردا خرایەڕوو، و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستیان لەبارەوە درا.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی ئیعازی وەزارەتی ناوخۆ بوو بۆ پاڵپشتیكردنی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی تیشك و فریاگوزاری ئەتۆمی لە ڕێگەی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات لە وەزارەت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لە تەوەرێكی تردا، ئەنجومەنەكە باسی لە سەردانی شاندێكی دەستەی پیشەسازی جەنگی كرد بۆ كۆماری ئیسلامی پاكستان و پێداچوونەوەی بە بەرهەمەكانی پیشەسازی بەرگریی سەر بە فەرماندەیی ستراتیژی پاكستان، هاوكات ئەنجومەنەكە گرنگی هەماهەنگی لە بواری پیشەسازی تەكنیكی و بەرگری و ئەلیكترۆنیدا ئاڕاستە كرد، و لەگەڵ پێشكەشكردنی لیستێك لەلایەن دەستەوە بۆ وەزارەتەكان كە تواناكانی دەستەی پیشەسازی لەخۆدەگرێت لە دروستكردنی  ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بە مەبەستی سوودوەرگرتن لێیان.
    هەروەها ئەنجومەن جەختیكردەوە: لە هەماهەنگی نێوان دەستەی پیشەسازیی جەنگی و وەزارەتی بەرگری بە مەبەستی ڕادەستكردنی سەرجەم شوێنەكانی پاشماوەی جەنگ بە دەستە.