
بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، "فەوجەی یەکەم/لیوای سێیەمی سەر بە فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ، بەپێی مادەی ٢٨ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان، کەسێکی تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و مادەی قەدەغەکراو و کەلوپەلی ماددە هۆشبەرەکانی لەبەردەستدا بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە ئەنجامدراوە. لەکاتێکدا تۆمەتبارەکە هەوڵی دەدا بە یەکێک لە بازگەکانی ناوچەی بەرپرسیارێتی لە پارێزگای دیالە تێپەڕێت.
ههروهها له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری وەڵامدانەوەی خێرا ئەنجامدراوە"، ههروهها "تۆمەتبار و کەلوپەلەکانی دەستبەسەرداگیراو بەپێی یاسا ڕادەستی لایەنی داواکار کراون".