
کەربەلای پیرۆز - INA - عەباس رەحیمی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەممەری، دەست بەئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی هەموو پێداویستییە ئەمنییەکانی پارێزگای کەربەلا پیرۆزی بۆ مەراسیمی شەعبانییە ڕاگەیاند.
شەمەری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ حکومەتی خۆجێی و فەرماندە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەبوو تێیدا ڕایگەیاند: "پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی بۆ مەراسیمی شەعبانییە گفتوگۆی لەسەر کرا و لەگەڵ نەسەیف خەتابی پارێزگاری کەربەلا و فەرماندە ئەمنییەکان پێشکەش کرا”.
شەمەری رایگەیاند : پلانەکە بە هەموو وردەکارییەکانیەوە گفتوگۆی لەسەر کرا، هەروەها هەموو پێداویستییەکانی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا دابین کرا، لەوانەش یەکەکانی شەڕ بۆ پاراستنی ڕێگاوبانەکان و ناوچەکانی ئاگرکەوتنەوەی ناڕاستەوخۆ، هەروەها یەکەکانی بەرگری ئاسمانی و ئەوانی دیکە.
پێشتر نەسەیف خەتابی پارێزگاری کەربەلا، ڕایگەیاند، پلانی سەردانەکەی شەعبانییە هیچ كەم و كوڕی تێدا نییە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پلانی خزمەتگوزاری و تەندروستی بۆ سەردانکەران ئامادە دەکرێت.