
بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، "وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەممەری بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، بۆ پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ دەستەبەرکردنی یادی شەعبانیه."
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەشکراوه كه، "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا و فەرماندەی پۆلیسی ئەو شارە پێشوازییان لە شەمەری کرد".