
بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ،جەختی لە خواستی عێراق بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە "قەیس بن محەمەد یوسف " وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی عومانی و وەفدی یاوەری کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانەی دیدارەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری لە کەرتە جیاوازەکان تاوتوێکران،بەتایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی، بەجۆرێک کە ئاستی هاوبەشی و ئاڵوگۆڕ بەهێز بکات و ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییە ئابوورییەکانی ناوچەکە ببێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی“ جەختی لە خواستی عێراق بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان کردەوە، و ئاماژەشی بە سەرچاوەکانی گەشەسەندن لە ژینگەی وەبەرهێنانی عێراقی کرد، بەتایبەت دوای ئەو چاکسازییە گشتگیرانەی کە بەخۆیەوە بینی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ،سڵاوی "سوڵاتان هەیسەم کوڕی تاریق " سوڵتانی عومانی بە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران، گەیاند" و "خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لە بوارە جیاوازەکان نوێکردەوە.