باڵیۆزی ئیتاڵی جارێکی تر بانگهێشتی سەرۆک وەزیران دەکاتەوە بۆ سەردانی ڕۆما

سیاسی
  • 2-02-2025, 13:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە  "نیکۆلۆ فۆنتانا " باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق کرد، و باڵیۆز بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی کردەوە بۆ سەردانی ڕۆما.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "نیکۆلۆ فۆنتانا"باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکەیدا.
    وەکڕاگەیەندراوەکە  ئاماژەی پێداوە : لە میانەی دیدارەکەدا،پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پشتگیری هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان و کەرتەکان تاوتوێکران،هەروەك لە دیدارەکەدا باس لە دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە کرا، بەتایبەت ڕووداوەکانی سوریا و دۆسیەی ڕاگرتنی ئاگربەست لە هەریەک لە غەززە و لوبنان.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : باڵیۆزی ئیتاڵی جارێکی تر بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کرد بۆ سەردانی ئیتاڵیا و کارکردن لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژی لە نێوان هەردوو وڵات، هاوشێوەی ئەو دوو ڕێککەوتننامەیەی کە عێراق لەگەڵ هەریەک لە فەڕەنسا و شانشینی یەکگرتوو واژۆی کردوون.