
بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەنجامی لێدانی ئاسمانی لە کەرتی "زەرکە" لە سنووری نێوان سەڵاحەدین و کەرکووکی ڕاگەیاند.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : دوای گورزەکەی ڕۆژی هەینی 31ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە فڕۆکەی F-16ی عێراقی لە زەرکە لە سنووری نێوان پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکووک لە تیرۆرستان، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێکی هاوبەش لە سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەدواداچوونی تەکنیکی لەلایەن خانەی بە ئامانج گرتن لە سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، دەستیان کرد بە پشکنینی شوێنی لێدانە ئاسمانییە کە و هێزەکان توانیان 7 تەرمی تیرۆریستان بدۆزنەوە، کە هەندێکیان پشتێنەی تەقینەوەیان لەبەردا بوو، سەرەڕای دۆزینەوەی چەکی جۆراوجۆر و کەرەستەی لۆجستی و ئامێر و بەڵگەی تاوان و کەرەستەی تر.