
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی رەتیكردەوە وەزیر تەیف سامی كۆبوونەوەكەی بەجێهێشتبێت لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی یەكلاكردنەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : نادروستی ئەو تۆمەتانە دووپاتدەكاتەوە كە باسی لە وەزیری دارایی تەیف سامی دەكات بە جێهێشتنی ئەو كۆبوونەوەیە كردووە كە لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، لە بانگهێشتی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یەكلاییكردنەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینان.
ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیر تەیف سامی بەشداری سەرجەم ئەو كۆبوونەوانەی كردووە كە لەوبارەیەوە ئەنجامدراون، بەو پێیەی كۆبوونەوەكان شایەتحاڵی گفتوگۆی بەرفراوان بوون بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری دادپەروەرانە كە مافەكانی سەرجەم هاووڵاتیان زامن بكات، بەگوێرەی كۆنتڕۆڵە یاسایی و داراییە كارپێكراوەكان و هەروەها بەشداریی لە كۆبوونەوەكەدا كرد لەگەڵ شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی فوئاد حسێن و بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی هەرێم و ستاف و كارمەندە پێشكەوتووەكانی، هەروەها ئامادەبوونی ستافی پێشكەوتوو لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی.
وەزیری دارایی جەختی لەوە كردەوە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە : پێویستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی لیست و تێچووی ساڵانە و مانگانە بتوانرێت ڕاستەوخۆ وردبینی بكرێت و پشتڕاست بكرێتەوە، هەروەها بتوانرێت هەمواركردنی پێویست بە زووترین كات ئەنجام بدرێت.
هەروەها ووتیشی : كاركردن لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكان بە سەرۆكایەتی وەزیر و لیژنە تەكنیكیەكانی هەردوولا لە بەیانییەوە تا درەنگانی شەو بەمەبەستی وردبینی و ئاشتكردنەوەی داتای مووچەی مەدەنی خانەنشینان، گرێبەستەكان بەردەوامە ، پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەكی دروست ئازادیان بكەین.
وەزارەتی دارایی داوای لەسەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن و سەرچاوەكانی هەواڵ كرد كە دڵنیای دروستی لێكۆڵینەوە لە زانیارییەكانی دەسەڵاتە فەرمیەكان بكەن،هەروەها خۆیان بەدوور بگرن لەبڵاوكردنەوەی هەواڵی نادورست كە رەنگە بەشێوەیەكی ناڕەوا ڕای گشتی بوروژێنێت.