سەرۆك وەزیران: عێراق زەویێكی بەپیتە بۆ هەموو خەونە ئابوریەكان

سیاسی
  • 1-02-2025, 19:48
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە عێراق زەوییەكی بەپیتە بۆ هەموو خەونە ئابوریەكان، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە وڵات لە لێواری گەورەترین جوڵەی ئاوەدانكردنەوەدایە لە بواری نیشتەجێكردندا.
    ئسودانی لە وتارەكەیدا لە میانی كردنەوەی 48ەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و  وتی:  ئەمڕۆ 48ەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەكەینەوە، بۆ ئەوەی زیادكردنێكی هیوابەخش و ئاواتێك بۆ هاوبەشی بەرهەمدار و بەڵێندەر و هاوكاری بەهێزتر كە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان بەرز دەكاتەوە و نەخشەی خۆشگوزەرانی و گەشەی ئابووری دەكێشێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەخێرهاتنی نوێنەری هەزار و دوو سەد و پەنجا كۆمپانیا و لایەنی مەبەست دەكەم كە بەشدارن لە بەشداریكردنی ئەمساڵدا، كە هەڵگری پەیامی پەیوەندی و پلانی هاوبەشی بنیاتنەرە لە 22 وڵاتی  برا و دۆست، ئاماژەی بەوەشكرد كە پێشانگای ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت لە كاتێكدا عێراق شایەتحاڵی جوڵەی بەئەمەك و چالاكە لە هەموو كەرت و وردەكارییەكانی ئابووری، پیشەسازی، كشتوكاڵ، و ژێرخان، خزمەتگوزاری و وزە.
    هەروەها ووتیشی: ئێمە زیاتر لە بیست و حەوت مانگ پلان و بەرنامەی پەیوەندیدار و تەواوكەرمان تەواو كردووە بە مەبەستی هێنانەدی گۆڕانكاری بەرجەستە و ڕوون لە ژێر سەقفی چاوەڕوانی و تەماحی  هاووڵاتییانی بەشەرەفی عێراقییەوە، ئاماژەی بەوەشكرد: جەختمان كردووەتەوە لە سەرەتای كارەكانی حكومەتەوە كە پێوەری ڕاستەقینەی سەركەوتن ڕەزامەندی هاووڵاتییە و كارلێكی ئەرێنی لەگەڵ ئەوەی خزمەتگوزارییە جێبەجێكارەكان پێشكەشی دەكەن، لەگەڵ چاكسازییەكی ئابووری تۆكمە كە كاریگەرییەكی قووڵ و درێژخایەنی هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەمانەوێت پێشانگای بەغدا گۆڕەپانێكی لێكتێگەیشتن و سەكۆیەك بێت كە دەرفەت و لێكتێگەیشتن و ئۆفەرەكان تێیدا كۆببنەوە، لەو ماوەیەشدا كۆمپانیاكان لە پەنجەرەی بەشداریكردنی بەردەست بۆ بزووتنەوەی گەشەپێدان لە عێراقدا دەخوێننەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق لەسەر ئەو پەڕیوەیە لێواری گەورەترین بزووتنەوەی ئاوەدانكردنەوە لە بواری نیشتەجێبووندا.
    سودانی وتی: ئێمە كەرتی تەندروستی بەڵێندەر و خێراكەرمان هەیە، كە بە تەواوكردنی دەیان پڕۆژەی نەخۆشخانە دواكەوتووەكان تێپەڕین، جگە لە گرتنەبەری شێوازی بەڕێوەبردنی هاوبەش و كارپێكردن و چالاككردنی بیمەی تەندروستی، ئاماژەی بەوەشكرد كە وەبەرهێنانە بیانییەكان دێن بۆ ناو عێراق 60 ملیاریان تێپەڕاندووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەموو ئەمانە جگە لە دروستكردنی پەیوەندی و لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان و دامەزراوە داراییە گەورەكانی جیهان، ئاماژەی بەوەشكرد رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی كە لە بەندەری فاوەوە تا باكوور درێژدەبێتەوە تا سنوورەكان و توركیا بەستراوەتەوە بە كاریگەرترین و هەرزانترین ڕێڕەوی بازرگانی لە بەڕێوەبردن و كارپێكردندا، بەو پێیەی لە ڕێگەی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە نێوان ئاسیا و ئەوروپادا پەیوەندی دەكات.