
بەغدا -INA
شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە عێراق گەڕانەوەی ڕژێمی تۆتالیتاری و حوكمی تاك حزبی قبوڵ ناكات.
حەمودی لەمیانی كۆڕبەندی دیالۆگدا بەپێی بەیاننامەیەك كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: ڕێگە نادەین بە هێزی دەرەكی ڕژێم بگۆڕدرێت، هەروەها گەڕانەوەی ڕژێمی تۆتالیتاری، حوكمڕانی تاك حزبی قبوڵ ناكەین ، یان حوكمڕانی كەمینەكان لەلایەن زۆرینە بە هەر شێوەیەك بێت، ئێمەش سیستەمەكەمان و داهاتووی نەوەكانمان دەپارێزین.
ئاماژەی بەوەشكرد : گۆڕانكاری تەنها بە دەستی ئێمە دێت، و بە ئیرادەی گەلەكەمان لە ڕێگەی دەنگەكانی هەڵبژاردنەوە، ئاماژەی بەوەشكرد هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلاكەرەوەن و هیوادارین بەشداری برا سەدرییەكان كاریگەرتر بێت.
هەروەها ووتیشی : چوارچێوە و حكومەتەكەی بە بابەتییەت و بوێرییەوە مامەڵەیان لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ئەمریكا و ناوچەكەدا كردووە و هەموو ئەو ترسانەی كە لەلایەن هەندێك كەسی ملكەچەوە بەرەوپێش دەچن، هیچ بنەمایەكیان نییە جگە لە ڕۆحی لاوازیان،ئەوەی لە گەلەكەمان دەخوازرێت تێڕوانینە، بوێری، ئامادەبوون، بەدواداچوون و گوێنەگرتن لە قسەی بێمانا.