
بەغداد
ئەمڕۆ شەممە سوپاسالار فەریقی یەكەمی روكنی هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕوڵڵا ناوچەی قۆری شای لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین پشكنی.
لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سوپا سالار بەیاوەری فەرماندەی هێزە زەمینییەكان و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی گەیشتە كەرتی فەوجی سێیەمی لیوای ناوچە گرنگەكانی یەكەم لە ناوچەی قۆری شای لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی سەلاحەدین.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی سەردانەكە كردنەوەی خاڵ و ڕەبایەكان و ئاستی ئامادەیی شەڕكردنە.