
بەغدا - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لەناوبردنی حەشارگەیەکی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لەلایەن فڕۆکەی ئێف 16 لەناو سنوورەکانی جیاکردنەوەی سەڵاحهدین و کەرکوک ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێرداوه تێیدا، ئاماژەی بەوە کردووە، "عێراق بە قەڵایەکی پارێزراو دەمێنێتەوە لەگەڵ پیاوە دڵسۆزەکانی کە خۆیان تەرخان کردووە بۆ عێراق و گەلەکەی، و لێرەدا پیاوە ئازاکانی ناو بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "لەژێر چاودێری و پلاندانانی شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانیان چاودێری مەفرەزەیەکى چەکدارانى داعش بکەن لە یەکێک لە میوانخانەکانى سنوورى نێوان سەڵاحەدین و کەرکوک".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه،" دواى دەستنیشانکردنى ئامانجەکان، فڕۆکەى ئێف 16 دوو هێرشى ئەنجامداوە و توانیوەتى ئامانجەکانى بپێکێت و سەرجەم چەکدارەکان لەناو بەرێت".