سەرۆکی پەرلەمان جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییە جیاوازەکان دەکاتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی بەغدا

سیاسی
  • 1-02-2025, 01:46
  • +A -A

    بەغدا - INA

    مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییە جیاوازەکان کردەوە بۆ پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاسایشی بەغدا.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێرداوه‌ تێیدا هاتووه‌، "ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی، پێشوازی لە لیوا وەلید ئ تەمیمی، فەرماندە ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد کرد.

    بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە "گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییە جیاوازەکان و هاوڵاتیان بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری و پاراستن و بەهێزکردنی ئاسایشی بەغدا".

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران گوێی لەو بۆچوونانە گرت کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانەوە پێشکەشکرا و پلانەکانی داهاتوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش لە جەرگەی پایتەخت و کارکردن بۆ پاراستنی پشتێنەی بەغدا لە دزەکردنی تیرۆریستان. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو هەوڵانە کرا کە دراون بۆ ئەوەی خراونەتە ژێر کاریگەریی تیرۆریستان". ئاسایش و سەقامگیری لە بەغدا و پشتێنەکەی بەرز بکەنەوە".