وتەبێژی فەرماندەی گشتی: ڕاگەیاندنی وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید سەدر دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان هات

سیاسی
  • 1-02-2025, 01:42
  • +A -A

    بەغدا - INA

    سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پشتڕاستی کردەوە کە ڕاگەیاندنی وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید سەدر دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان هات لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا.

    سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان  له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی () نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ كه‌ " هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان و سەرجەم ئەو دەزگایانەی بەرپرسن لەبەدیهێنانی دادپەروەری و ڕاودۆنانی تاوانباران، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دڵخۆشکردنی عێراقییەکان بەڕەچاوکردنی ئەو سوێندەی کە خواردوویانە بۆ بەردەوام بوون لە کارکردن لەپێناو بەدەستهێنانی ماف و چەسپاندنی دادپەروەری و بەسزا گەیاندنی تاوانباران، بۆ ئەوەی کار و خەباتیان ببێتە خێوەتێک بۆ ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌" ئەمڕۆ سەڕکەوتنێکی نوێی تۆمار کرا و زیادکرا بۆ دەستکەوت و جێبەجێکردنی ئەرکەکان، ئەوش دوای دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکارییە، کە دەستیان هەبوو لە ڕشتنی خوێنی عێراقییەکان و نوينەرایەتی ئامرازەکانی سەرکوتکاری ڕژێمی گۆڕبەگۆڕیان دەکرد، و ڕێزیان لە دین و باوەڕ و پیرۆزی بێتاوانەکان نەدەگرت، و دەیان ساڵ بە دڕندەیی و ستەمکاری و چەوساندنەوە حوکمڕانی گەلی عێراقیان كرد".

    نوعمان ئاماژەی بەوەشکرد، " ڕاگەیاندنی وردەکارییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە قارەمانانە و وردەکارییەکانی دەستگیرکراوەکان، دوای ئەوە هات کە هەموو ڕێکارە یاساییەکان لەبەردەم دادگا دژ بەم تۆمەتبارانە بەگوێرەی یاسا و دەستوور تەواوبوو، هەروەها دوای دەستگیرکردنی دیارترین سەرکردەکانی ئەم باندە کە چەندین ساڵە بەرپرس بوون و تێوەگلاون لەتاوانەکانی سەردەمی نادادپەروەری و ستەمکاری".

    هه‌ر به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یش بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ " سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە بەشدارییان لەم ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییە کرد، و ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە دەستیان هەبوو لەبەردەوامبوونی زوڵمی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ و درێژەدان بە سەردەمی ترس کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەسەر عێراقییەکاندا زاڵبوو.

    لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە "هێز و پێکهاتە ئەمنی و سەربازییەکانمان، هەریەکەیان بەپێی بەرپرسیارێتی خۆی دژی ئەو تاوانانە دەوەستێت، کە دژ بە عێراقییەکان ئەنجام دەدرێت، و ڕاوی هەموو داواکراوان دەنێن لە هەموو هەلومەرج و سەردەمێکدا و لە ئێستا و داهاتووشدا".