سەرۆک وەزیران دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید ئایەتوڵڵای عوزما سەید محمد باقر سەدر ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 31-01-2025, 16:36
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید ئایەتوڵڵای عوزما سەید محەمەد باقر سەدری ڕاگەیاند.

    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پۆستێكی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (INA)بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی"" لەگەڵ بەدیهێنانی دادپەروەری بە دەستگیرکردنی ئه‌ندامانی سەرکوتکەری تاوانکاری ڕژێمی بەعسی سەدامی و بکوژانی شەهید ئایەتوڵڵا عوزما سەید محەمەد باقر سەدر رەزای خوای لێ بێت و خوشکەکەی و کۆمەڵێک شەهید لە  بنەماڵەی ئال حەکیم و هەزاران عێراقی کە لە زیندانەکاندا بێدەنگ کران"،هه‌روه‌ها نووسێتی ئێمە جەخت لەسەر "ڕاوەدوونانی تاوانباران دەکەینەوە ئەگەر هەرچەندە ماوەیەکی زۆریشە هەڵاتوون".

    لە کۆتاییدا نووسوێتی: "هەوڵی دڵسۆزانە بەهەمان گوڕ و تین بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن و ڕاوەدوونانی هەموو ئەوانەی تاوانیان دژ بە عێراقییەکان ئەنجامداوە، لە هەموو کات و شوێنێکدا، ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆ گەلەکەمان و هەموو چەوساوێک و شەهیدێ".